دەربارەی سپارک

هەموو شتێک دەربارەی سپارک و
ئەو کەسانەی لە پشتییەوەن.

بۆچی نووسینگەی سپارکمان داناوە؟ ئامانج و دونیا بینینمان چییە؟
کار لەسەر چی دەکەین و بەرپرسیارێتییەکانمان کامانەن؟

نووسینگەی سپارکمان دروست کردووە تا هەنگاوەکانمان لە بواری گەشەپێدانی نەرمەواڵە و کارئاسانیی لە بەڕێوەبردنی کۆمپانیا و ڕێکخراو و بازرگانییە بچووکەکان بگرینە بەر.

لە چەند ساڵی ئایندەدا نەرمەواڵە و چارەسەری گونجاو پێشکەشی هەموو جیهان دەکەین بۆ بەڕێوەبردنی کار و ئاسانکردنی ئەرکەکان، ئێمە لە سپارک لە ئێستادا لایەنی سێیەم دەبین لە نێوان تۆ و ئەو خزمەتگوزاری و بەرهەمانەی پێویستت پێیان دەبێت بۆ باشترکردنی کارەکانت.

بۆچی کارکردن لەگەڵ ئێمە؟

ئێمە لە بوارەکانی کارگێڕیی کار، بەڕێوەبردنی پڕۆژە، بازاڕدۆزیی، دیزاین و نووسینی ناوەڕۆک خوێندوومانە، پاشان چەندین ساڵە ئەزموونیان دەکەین و لەوانەش گرنگتر ئێمە خۆشەویستیمان بۆ کارەکەمان هەیە.

لە پەیوەندیمان لەگەڵ کڕیارەکانماندا ئەو کاتەی دڵخۆشیی دەردەبڕین ئەو ڕۆژەیە کە دوای تەواوکردنی کارەکان، کڕیارەکەمان دەستخۆشی و پێزانینی بۆ کارەکانمان هەیە، نەک ئەو ڕۆژەی پێشکەشکردنەکە قبووڵ دەکات.

لە نزیکەوە بمانناسە

ڕێبین سەربەست

بەڕێوەبەری جێبەجێکار

ئاری بورهان

بەڕێوەبەری فرۆشتن

بەهمەن سەلمان

بەڕێوەبەری دیزاین

ناو و نیشانەی بازرگانیی سپارک (Spark) تۆمارکراوە لە ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی.