دیزاین و جێبەجێکردن و بڵاوکردنەوەی ماڵپەڕ، یەکێکە لە خزمەتگوزارییەکانمان و بە خۆشەویستییەوە ئەنجامی دەدەین.
دواتر دەتوانیت گرنگیدان بە ماڵپەڕەکەش بە ئێمە بسپێریت و خەمی بەڕۆژکردنەوەی هیچ کام لەبەشەکانی نەخۆیت، ئێمە هەفتانە ئاگاداری ماڵپەڕەکەت دەبین، لە نوێکردنەوە و پاڵپشتی و سەلامەتیی زیاتر.
ئێمە گرنگتر لەوە لە ماڵپەڕ دەڕوانین، کە یەکجار دروست بکرێت و فەرامۆش بکرێت، دەزانین کە ماڵپەڕ کڕۆکی بازاڕدۆزیی دیجیتاڵییەو دەشزانین چۆن ئەو کارە بکەین!
ئەوەی لە دروستکردنی ماڵپەڕەکانماندا شانازیی پێوە دەکەین وۆردپرێسە، سەرچاوەکراوەیە و خۆشەویستی و هەوڵ و ماندووبوونی هەزاران گەشەپێدەر و تاقیکار و وەرگێڕ، بە درێژایی نزیک 20 ساڵ بەرهەمی هێناوە، وۆردپرێس سیستەمی بەڕێوەبردنی ناوەڕۆکە و زیاتر لە %43 ی ماڵپەڕەکانی جیهانی پێ دروستکراوە.